ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی هێڵی ئاسنی ڵوڕستان
هەینی ۱۸-۰۶-۱۴۰۱   |  09-09-2022
ڕۆژی پێجشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی لوڕستان له ناڕه‌زایه‌تی به حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگە حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان دواخراوە و حه‌قی بیمه‌كانیشیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه، له حاڵێكدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌رپرسه‌كان پێنج بۆ ٤٠ ملیۆن تمه‌ن پاداشیان داوه به‌ڵام له‌كاتی دانی حه‌قده‌ستی كرێكاراندا پاره‌یان نییه.