ناڕه‌زایه‌تی هەڵوسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ
شەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۱   |  10-09-2022

ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هەڵسووراوانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ له ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له هەڵسووراوانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری بایه‌خدان به بارودۆخی خراپی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داوایان له كۆمه‌ڵگای ئێران و جیهان كرد كه هەتا زووه له ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی و ژینگه‌یی ڕێگری بكه‌ن.