فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوشار بۆ سەر بەندکراوانی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ
سێشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۱   |  13-09-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بە هاوکاری بەرپرسانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئەو بەندەیان پشکنیوە و ئامێری بیستنی دەنگیان لە ناوە تەلەفۆنەکانی ئەو بەندە داناوە کە ئەمەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە بەندکراوانی لێ کەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان دوای میدیایی بوونەوەی هەواڵی هەوڵی خۆکوشتنی سوعدا خەدیرزادە و زارا سدیقی هەمەدانی دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بەرپرسانی بەندیخانە ئامێری بیستنی دەنگیان بۆ تەلەفۆنەکانی ئەو بەندە داناوە. ئەو کردەوەی بەرپرسانی بەندیخانە ناڕەزایەتی بەندکراوانی لێکەوتەوە و تەنانەت ژمارەیەک لە بەندکراوان ڕایانگەیاندووە کە هەتا ئەو بارودۆخە بەردەوام بێت لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسە ناکەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی دۆزینەوەی ئامێری پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی بەندیخانە، بەندی ژنانیان پشکنیوە و تەنانەت بە ڕووتی پشکنینیان بۆ هەندێک لە بەندکراوەکان کردووە.