فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرانیی نرخی پێداویستیەکانی قوتابخانەکان
سێشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۱   |  13-09-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، نرخی سەرجەم پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی ئێران بڵاو کرایەوە کە خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە و نیگەرانیی لای خەڵک دروست کردووە کە بەهۆی بارودۆخی نالەباری ژیانەوە، ناتوانن پیداویستییەکان دابین بکەن.
لەگەڵ دەسپێکردنەوەی وەرزی خوێندن لە ئێران دایک و باوکان خەریکی دابینکردنی پێداویستیی قوتابخانەن بۆ مندالەکانیانن، بەڵام نرخەکان بەڕادەیەک گران بوون کە خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە و بەو حاڵەوە کە بارودۆخی ژیانیان نالەبارە ناتوانن ئەو پێداویستییانە دابین بکەن.
نرخی پێداویستییەکانی قوتابخانە لە ساڵی ٩٨‌دا نرخی جلو‌بەرگ لە نێوان ٨٠هەزار تا ١٤٠هەزار تمەن بووه بەڵام ئێستا نرخی جلوبەرگ لە ٣٥٠ هەزار تمەنەوە دەست پێدەکا بۆ سەرووی ٥٠٠ هەزار تمەن.
لە هەندێک لە قوتابخانە تایبەتەکان کە بە شێوەیەکی دیکە جلو‌بەرگ بەکار دێنن نرخەکەی دەگاتە یەک ملیۆن تمەن، ئەو گرانییە نیگەرانیی زۆری لای خەڵکی ئێران دروست کردووە کە ناتوانن لەم بارودۆخەدا هیچ شتێک بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و لەو بارەشەوە ڕژیم هیچ گرینگییەک بە دۆخی ژیانی خەڵک نادا تەنیا لە فکری بەرژەوەندیی خۆی‌ دایە و سەروەت و سامانی ئێران دەباتە دەرەوەی وڵات و خەرجی کردەوەی تێرۆریستیی دەکا.