فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی نەوید ئەفکاری
چوارشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۱   |  14-09-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان و له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی نه‌وید ئه‌فكاری، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌بیب ئه‌فكاری هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خۆشكه‌كه‌ی ئیلهام ئه‌فكاری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌وید ئه‌فكاری له حاڵێكدایه كه ده‌یانویست مه‌راسیمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی به‌ڕێوه ببه‌ن.