فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامییه‌كان له‌ تاران
پێنجشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۱   |  15-09-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ شه‌قامی ڕووبه‌ڕووی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری تاران، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیك له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و داوای ڕاگرتنی حوكمه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگرییان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ شه‌قامی به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زای ڕژیم به‌ڕێوه‌بر.