ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی مه‌شهه‌د له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی مه‌شهه‌د له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان زیادی نه‌كردووه و به‌هۆی له‌خواره‌بوونی حه‌قده‌ست له بارودۆخێكی خراپی بەڕێچووندا ده‌ژین. سه‌رۆكی “ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی نانه‌واخانه”ی مه‌شهه‌د له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به ڕه‌زامه‌ندی “شۆرای باڵای كار” زیادكردنه‌وه‌ی لەسەدا ٥٧ی حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه هێشتا ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ ٨ سەعات كاری ڕۆژانه‌یه و مانگانه ده‌كاته ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژایدایه.