ناڕەزایەتی خهڵكی لوبنان دژبه قهیرانی ئابووری
هەینی ۲۵-۰۶-۱۴۰۱   |  16-09-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانان، خەڵکی لوبنان لە بەیروت و چهند شاری دیکەی ئهو وڵاته دژبه قەیرانی ئابووری و خراپی گوزەرانیان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی چەند شارێکیان داخستووه و به وتنهوهی دروشم خوازیاری چاكسازی له بواری مهعیشهت و گوزهرانی ژیانیان بوون. بانکی نێودەوڵەتی لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، قەیرانی ئێستای لوبنان لە ساڵی ١٨٥٠ی زاینیهوه هاوشێوەی نەبووە، بەجۆرێک كه دراوی ئەو وڵاتە لە سەدا ٩٥ی بەهاکەی لەدەستداوە، لە سەدا ٨٠ی دانیشتووانی لوبنان لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و رێژەی بێکاریش بۆ زیاتر لە ٣٠ لە سەد بەرزبووەتەوە.