فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بۆ‌ مەحکووم کردنی لێدان و شکەنجەی مەهسا ئەمینی
هەینی ۲۵-۰۶-۱۴۰۱   |  16-09-2022

كۆمه‌ڵێك له‌ هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و سیاسی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، له‌ بایاننامه‌یه‌كدا ئه‌شكه‌نجه و لێدانی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوایان له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران كردووه‌ په‌یوه‌ستی مانگرتنه‌ سه‌راسه‌رییه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ببن.
له‌ به‌شێكی ئه‌و بانگهێشتنامه‌‌دا‌ هاتووه‌ كه‌، “مه‌هسا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی تارانه‌وه‌ به‌ توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و ئێستا له‌ كۆمادایه‌، “مه‌هسا” یه‌كه‌مین و دوایین قوربانی سیاسه‌تی‌ دژه‌ ژن و دژه‌ مرۆڤایه‌تی كۆماری ئیسلامی نییه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردن و جیاوازی بونیاد نراوه‌ و بۆ پاراستنی یاساكانی کۆنەپەرەستانەی، گه‌شتی ئێرشاد و چه‌ندین جۆر هێزی سه‌ركوتگه‌ری درووست كردووه‌ و ژنانی كۆمه‌ڵگا نه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێل و نه‌ له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانیشدا ئه‌منییه‌تییان نییه‌. ئێمه‌ هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و سیاسی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین له‌ مانگرتنی سه‌ر‌اسه‌ری ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌شداربن و بۆ كۆتایی هێنان به‌ زه‌نجیره‌ی توندووتیژییه‌كانی ڕژیم هه‌نگاوێكی جیددی هه‌ڵبگرین.