فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستدرێژی سێكسی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس بۆسه‌ر كچێك له‌ چابه‌هار
شەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۱   |  17-09-2022

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی چابه‌هار، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر منداڵێكی به‌لووچ له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌ و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی چابه‌هار به‌ناوی سه‌رهه‌نگ ئیبراهیم كووچه‌كزایی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر کچێکی منداڵێكی دانیشتووی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری چابه‌هار و كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.