فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیەکان له‌ تاران
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و دژبه‌به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌. سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری تاران یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داگیركردووه‌ و وێڕای هه‌بوونی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كانیان داخستووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردووش تا ده‌ڕنگانی شه‌و، شه‌قامه‌كانی “وه‌لی عه‌سر” و بلواری كه‌شاوه‌رز ناڕه‌زایه‌تیه‌كان درێژه‌ی هه‌بووه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ست پێبكاته‌وه‌.