فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زانیاریەکان سەبارەت بە بارودۆخی چەند کەسێکی برینداری خۆپیشاندانەکان
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، تەرمی ڕەزا لۆتفی هاووڵاتیی خەلکی دێگولان کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا گیانی بەخت کرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر تەرمەکەیدا گیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە لایەکی دیکەوە باری تەندروستی ئیحسان غەفووری هاووڵاتییەک کە ڕۆژی دووشەممە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە دێگولان بریندار بوو، ناجێگیرە و ناوبراو بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گوازراوەتەوە.
هەروەها باری تەندرووستی زانا کەریمی خەلکی دیواندەرە یەکێکی تر لەو هاووڵاتیانەی کە لە ناڕەزایەتیەکاندا بریندار ببوو ، نالەبار ڕاگەیەندراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە.
بە پێی زانیاریەکان، فواد قەدیمی یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی دیواندەڕە، کە ڕۆژی دووشەممە لە ئاژانسەکانی هەواڵدا ناوی وەک کوژراو بڵاوکرایەوە، خۆشبەختانە لە ژیاندا ماوە و دوای نەشتەرگەری لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە لە ژێر چاودێریدایە.
ئاروین ئیقباڵ ڕۆژی دووشەممە لە شاری پاوە دەستبەسەر کرا و لەکاتی لێپرسینەوەدا ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لێی دراوە و لوتی شکاوە و بەبێ چارەسەری پزیشکی ئێستا لە دەستبەسەریدایە.