ڕێکخراوی لاوانی سۆسیالیست ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ١٦٣ ڕێکخراوی لاوانی جیهان لەژێر ناوی “یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست” ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان سەبارەت بە کوشتنی “ژینا ئەمینی” مەحکووم کرد و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی نارازیی خەڵکی کوردستان و ئیران دەربڕی.
یەکیەتیی نێونهتهوهیی لاوانی سۆسیالیست لەم بەیاننامەیەدا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە هەموو ژنانی ئێران و کوردستان، هاوکات ههڵسوکهوتی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دهکا و پشتیوانیی خۆی بۆ خەلکی ئازادیخوازی کوردستان و ئیران دووپات دەکاتەوە.