هەشتەگی “مەهسا ئەمینی” ڕێژەی ٢٠ ملیۆنی تێپەڕاند
پێنجشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۱   |  22-09-2022
دوای کوژرانی “مەهسا ئەمینی” ناسراو بە ژینا،کە لەلایەن هێزەکانی گەشت ئیرشادی ڕژیمەوە لە تاران کوژرا، هەشتەگە جیاوازەکان بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا بڵاو بوونەوە.
هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران و دەرەوەش بە نیشانەی ناڕەزایەتی زیاترین رێژەی بەکارهێنانی هەشتەگی مەهسا ئەمینیان تۆمار کرد و ئەم ڕێژەیە تاکوو ئێستا لە سوشیاڵ میدیادا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن و بووەتە ژمارەیەکی پێوانەیی لە جیهاندا و رۆژ بەڕۆژ زیاتر بەبێ.
ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینەی بەکارهێنەران لە سوشیاڵ میدیاکان سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەمەش وای کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بەو جینایەتەی ڕێژیم کاردانەوەی هەبێت .