گرووپی هەکێریی بە ناوبانگی نێودەوڵەتیی “ئانانیمۆس” لە سەر کۆنتڕۆڵکرانی هێڵەکانی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕژیمەوە، راگەیاندنێکی بۆ خەڵکی ئێران بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەی کرد کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی هێڵەکانی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆنترۆڵ کردووە، بە شێوەیەک کە ئەگەر فیلتێرشکێن نەبێ ناتوانن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنن، لەو راگەیاندنەدا باسی لەوە کردەوە کە پێویستە لە مروورگەری “tor” کەڵک وەربگرن چونکە ئەو مروورگەرە کۆنترۆڵ ناکرێ و بێ فیلتێرشکێنیش کار دەکا.
ئەم گرووپە هەکێرییە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە زمانی فارسی ڕوو لە خەڵکی خۆپیشاندەر ڕایگەیاند کە، پێویستە خەڵکی ئێران مروورگەری “tor” بەکار بێنن لەبەر ئەوەیکە نە دەتوانرێ لەلایەن ڕژیمەوە کۆنتڕۆڵ بکرێ و نە دەشتوانرێ فیلتێر بخرێتە سەری، بۆیە باشترین کار ئەوەیە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و لەقاودانی کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕژیم ئەو مروورگەرە بەکار بێنن.