فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

موزەفەر ساڵحنیا دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۱   |  22-09-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، نزیکەی کاتژمێر ٤ی ئێوارە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە چوونەتە شوێنی کارەکەی موزەفەر ساڵحنیا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران و دەستبەسەریان کردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.
کاتێک بنەماڵەی موزەفەر ساڵحنیا چوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات پێیان ڕاگەیندراوە کە ناوبراو لە دەستبەسەریدا دەمێنێتەوە.