فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانبەختکردنی لاوێکی خەلکی ئیلام
پێنجشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۱   |  22-09-2022

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان، لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی موحسین قەیسەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕژیم گیانی بەخت کرد.

یەکێک لە ناسراوانی بنەماڵەی قەیسەری لەو پەیوەندییەدا ڕاگەیاندووە: “لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەت لە خۆپیشاندەران، دوو گوللە بەر سەر و سکی موحسین قەیسەری، تەمەن ٣٢ ساڵ کەوتووە، پاش ئەوەی کە بۆ ناوەندێکی دەرمانیی ئەو شارە گوازراوەتەوە، بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە”.
موحسین قەیسەری لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی یەکەی تایبەت بە ناوی ئەیووبێک هەواسی، لە نزیک پارکی منداڵانی شاری ئیلام و بە چەکی کڵاشینکۆف لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.
هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە خۆپیشاندەران، لانی کەم ٢٧ هاووڵاتیی شاری ئیلام بریندار بوون کە بارودۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان باش نییە.