ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، ئیسفه‌هان و سیمنان و چه‌ند شاری دیكه دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم كۆبوونه‌وه و دژی به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندانی خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، ئه‌لزه‌هرا، ئه‌میر كه‌بیر، زانكۆی علووم و تهحقێقات، عیلم و سه‌نعه‌ت، زانكۆی سیمنان و زانكۆی ئیسفه‌هان و چه‌ند زانكۆی دیكه‌ی ئێران به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” درێژەی هەبوو و هێزه‌كانی به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه، جێگای ئاماژه‌یه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم خوێندكارانیان گه‌مارۆدا و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ خوێندكارێك له ده‌رگا بچێته ده‌ره‌وه و لانیکەم ٣٠ خوێندکاریان دەستبەسەر کردووە.