
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەر، بەرانبەر بە ٢٤ی سێپتامبر، لە مەیدانی دام لە ئەمستردام، لە ناڕەزایەتیی بە کوژرانی مەهسا ئەمینی لەلایەن ڕژیمەوە، و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی سەرتاسەری شارەکانی ئێران و کوردستان، ئاکسیۆنێکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
ئەم ئاکسیۆنە لە سەر بانگەوازی ڕێکخراوی ژنانی هەشتی مارس و بەشێک لە هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان و بە بەشداریی کۆمەلێک لە هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە بەڕێوەچوو.
بەشداربووان لەم ئاکسیۆنەدا دروشمی شۆڕشگێڕانەیان دەوتەوە، لەوانە نان، کار، ئازادی، ئیدارەی شۆرایی، لە کوردستانەوە تا تاران، زوڵم لە دژی ژنان، مەرگ بۆ ستەمکار، چ شا بێت، چ ڕێبەر، شەقامی سەنگەرە کرێکاران ڕێبەرن . ههروهها ئهم ئاکسیۆنە له لایهن ژمارهیهكی زۆر له خهڵكی ئازادیخواز له شوێنهكه پێشوازی گەرمی لێكرا.