فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لانیکەم ٤٥ كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران
یەکشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۱   |  25-09-2022

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٤٥ هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌نوه‌ر ڕه‌ستگار”، “فه‌ردین خوش خاهێش” به ‌برینداری، “ڕامین خوسره‌وی” بریندار، “ئه‌یووب ئیسماعیلیان”، “حاجی محه‌ممه‌د په‌یغامی”، “ئومید حسێن پوور”، “سه‌ید وه‌هاب حه‌بیبی”، “موسا مام عه‌لی”، “سیامه‌ند ئازه‌ریان”، “شه‌هرام مه‌عرووف والا“، “مه‌تین میهه‌ن خواه“، “كامیار شاماتی“، “فه‌رزاد تاها زاده‌” و كه‌سێك به‌ناوی “مه‌ولوود” له‌ شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ه‌شاری پیرانشاریش “ئیبراهیم محه‌ممه‌دی“، “محه‌ممه‌د نه‌وزه‌ری“، “زانیاری نه‌سیری“، سه‌عید كه‌ریمی“، “فه‌ردین مام خزرپوورگ، “ئه‌بووبه‌كر به‌رزه‌نجی“، “شه‌هاب لاوژه‌“، “چیا بازه‌رگانی“، “جه‌لال ستارزاده‌“، “عه‌لی حه‌یده‌رزاده‌“، “شه‌ریف قادرزاده‌“، “فه‌ردین كامله‌ن” و “محه‌ممه‌د قادرپوور” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ شاری دێولان “سیرووس عه‌باسی“، “ئازاد عه‌باسی” به‌ بریندای كه‌وتووه‌نه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چاره‌نووسیان نادیاره‌. له‌ شاری سنه‌ “ناسر گولپه‌ری پوور” و “شادی ئه‌سڵانی” دوو چالاكی مه‌ده‌نی و دوو برا به‌ناوه‌كانی “زانیار و دیاكۆ” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌، له‌ شاری تاران “سه‌جاد ڕه‌مه‌زان زاده‌“، “ئیمان بێه په‌سه‌ند“، “مه‌رزیه‌ لورستانی“، “مائیده‌ دلبه‌ری” خوێندكاری زانكۆی “ئه‌لزه‌هرا“، و له‌شاری یه‌زد خوێندكارێك به‌ناوی “به‌نه‌فشه‌ كه‌مالی” و له‌ شاری ئه‌هواز “هوومه‌ن محه‌ممه‌دی زاده‌” و له‌ شاری پاوه‌ “كاوه‌ ئه‌مینی” و له‌ شاری مهاباد “یوونس چۆكلی” و له‌ كامیاران “ئه‌فشین نه‌دیمی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.