فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بانگهێشتی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ٤ و ٦ی ئه‌م مانگه‌ی كرد.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتەی شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موعه‌لیمان و خوێندكارانی سه‌راسه‌ری ئێران له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ٤ و ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆده‌بوێرن و له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن. له‌ كۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ دا هاتووه‌، داوا لە خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆكان، هونەرمەندان، وەرزشوانان، خانەنشینکراوان و سەندیکا کریکاریەکانی سه‌راسه‌ری ئێران دەکات به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ یەکسانی و بەرابەری په‌یوه‌ستی مانگرتن و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری بن.