دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتی لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناوی زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان زانراوە و لەو ٣٠٠ کەسە ٤٤ کەسیان ژن و ١٩ کەسیان مێرمنداڵن.
شایانی باسە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارانەیە کە تا ئێستا تۆمار کراون.