فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی کەسایەتییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە شاری سەقز
دوشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۱   |  26-09-2022

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەیان کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و هونەریی ئەو شارەی بانگی ئیتلاعات کردووە. لەم چەند ڕۆژەدا لە شاری سەقز دەیان کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و هونەری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کران و لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە چەند کەس لەو کەسایەتییانە مۆبایلەکانیان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و هەروەها هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئەگەر لە خۆپیشاندانەکان بەشداری بکەن، دەسبەسەر و لە کارەکانیشیان دوور دەخرێنەوە و نابێ بە هیچ شێوەیەکیش خەڵک هان بدەن.هەروەها پلەی چەند مامۆستایان لە سەقز هێناوەتە خوارەوە و ناچار کراون قوتابخانەکانیان بگۆڕن.