فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

انیکەم ١٦ ڕۆژنامەنووس لە ئێران دەسبەسەر کراون
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە ئێران بە دوای کوژرانی “ژینا ئەمینی” لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕژیمەوە، هەتا ئێستا ١٤ ڕۆژنامەنووس لە شارە جیاوازەکانی کورد ستان و ئێران دەسبەسەر کراون.
”یەلدا موعەیری، نیلووفەر حامدی، فاتمە ڕەجەبی، ئیلاهە محەممەدی، موجتەبا ڕەحیمی، عەلیڕەزا خۆشبەخت، مەسعوود کوردپوور، خوسرەو کوردپوور، ڕوحوڵڵا نەخعی، مەرزییە تەلایی، عەلی خەتیب‌زادە، ئیمان بەهپەسەند، سەمیرا عەلی نژاد، بەتول بەلالی ، ویدا ڕەبانی و ئەحمەدی حەلەبی ساز” لەو ڕۆژنامەنووسانە بوون کە لەو ماوەیەدا دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٩ کەس لەو ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانە لە تاران، دوو کەس لە شاری بۆکان، دوو کەس لە سەقز و ڕۆژنامەنووسێک لە قەزوین دەسبەسەر کراون.
“نیلووفەر حامدی” ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە هەواڵی “ژینا ئەمینی” و بنەماڵەکەی بڵاو کردەوە، ڕۆژی ٣١ی خەرمانان دەسبەسەر کرا و ئیستا لە زیندان دایە.