فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتی لە شاری شنۆ
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی وەهاب ئازەرەنگ ، کەیوان ئازەرەنگ ، قادر قوربانی و یەعقووب موجەور دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی هەوالەکان، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و بە لێدان و کوتان و بە شێوەیەکی زۆر توندوتیژانە دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار کەسە لە بەر دەستدا نییە.