گیان بەختکردنی یەکێکی تر لە بریندارەکانی شاری پیرانشار
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022
یەکێکی تر لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە پیرانشار بە ناوی سەمەد بەرگی نیا ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
سەمەد بەرگی نیا دوای ئەوەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم بریندار بوو بە مەبەستی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ گوازرایەوە و لەوێ گیانی لەدەست داوە. سەمەد بەرگی نیا ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو.
شایانی باسە کە زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی گیانی بەخت کرد.