پێنجەمین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی شنۆ له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، تۆپخانه‌كانی سپای پاسداران بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به‌رزایه سنوورییه‌كانی شنۆیان تۆپباران كرد.
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان به چڕی بۆردوومان ده‌كات و ڕۆژی چوارشەممەش له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕاتی بەشێک لە حیزبه ئوپۆزیسیۆنەکانی نیشتەجی لە کوردستانی عێراق و به‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. له‌درێژه‌ی ئەو دەستدرێژیانەدا به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممە تۆپخانه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم ناوچه‌كانی”سه‌قه‌ر” و “به‌ربه‌زێن”یان بۆ ماوەیەک به چڕی بۆردوومان كرد.