شه‌وی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س برینداربوون.
خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه بۆ ١٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سەرکوتگەرەکانەوە هێرشیان كرایه سه‌ر و ٨ كه‌س له شاری سنه و چه‌ند كه‌سی دیكه له شاری قوروە برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئوستانی كوردستان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزهوهندا په‌یامی بۆ لات و چه‌قۆكێشه‌كان ناردووه كه ئه‌گه‌ر له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران یارمه‌تییان بده‌ن، جل و به‌رگ و پناسه‌ی هێزی ئینتزامیان پێ ده‌ده‌ن و ئه‌و ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلانه‌ی لێیان زه‌وت كراوه، پێیان ده‌درێته‌وه.