دەستبەسەر کرانی هاوولاتیەک لە کامیاران
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی میلاد کەمانگەر لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن رژیمەوە، دەستبەسەر کراوە و بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٢،٣٠ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد کەمانگەر و دوای ئەوەی داویانەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە ڕفاندوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی کەمانگەر، میلاد کەمانگەر ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی کامیاران ڕاگیراوە و لەوێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.