فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هەلسووراوی مەدەنی خەلکی دیولان بە شێوەی توندوتیژیانە
پێنجشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۱   |  29-09-2022

چوار هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان بە ناوەکانی: مەهدی جەوانمەردی، فواد ئەحمەدی، ئەنوەر شاکری و مەسعوود ئەمیری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان رۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و دەستبەسەریان کردوون و لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم چوار کەسە توندوتیژییان بەکار هێناوە و دراونەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار هاووڵاتییە لەبەردەست نیە.