دەستبەسەر کرانی نووسەر،لێکۆلەری مافی مرۆڤ لە شاری سنە
هەینی ۰۸-۰۷-۱۴۰۱   |  30-09-2022
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی مەحکووم کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەیان عەزیزی چالاکی ناسراوی بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان دەستبەسەر کرا. بەیان عەزیزی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەر دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.
بەیان عەزیزی خەڵکی بانە و دانیشتووی سنە، خوێندکاری دکتۆرای حوقووقی نێودەوڵەتییە و لێکۆڵەری مافەکانی مرۆڤە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری مافەکانی ژنان و توندوتیژی خێزانییەوە چالاکی هەبووە.