فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەراسەری زیاتر لە ١٠٠ زانکۆ لە ئێران
شەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۱   |  01-10-2022

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆكانی سه‌راسه‌ری ئێران له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندان، مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی خه‌ڵك و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكاران و به‌ بۆنه‌ی پشتیوانی له‌ ئاخێزە جه‌ماوه‌ریەکان په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان بوون.
خوێندكارانی زانكۆی ددانپزیشكی ئازادی تاران،خوێندكارانی زانكۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د، زانكۆی زه‌نجان، خاڕه‌زمی كه‌ره‌ج، زانکۆی کوردستان، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی قولهه‌ك، زانكۆی پزیشكی كه‌ره‌ج، زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت،زانكۆی ئازادی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای تاران، زانكۆی ئازادی كه‌ره‌ج، زانكۆی بووعه‌لی هه‌مه‌دان، زانكۆی بهشتی تاران، خوێندكارانی زانكۆی ددانپزیشكی تاران، زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، زانكۆی كرماشان، زانکۆی ئەراک، لورستان، سمنان، کاشان، سەنعەتی سەجاد، زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆل، زانكۆی یه‌زد، زانكۆی هونه‌ر و معماری تاران، زانكۆی ئازادی پوونه‌كی تاران و زانكۆی شاری كورد و باهونه‌ری كرمان په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون.