كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌ك له ژێر ناوی ”به‌ره‌و به‌رینتركردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ڕۆین”، په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه کۆماری ئیسلامی بوون.
له‌و بانگهێشتنامهدا هاتوو، به دروشمی ”ژن، ژیان، ئازادی” و ”به ده‌نگه‌كانمان په‌یوه‌ستی خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌بین”. ئێمه خوازیاری ئازادی ته‌واوی مافی پۆشینی جل و به‌رگ، ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و حیزبی و هه‌روه‌ها خوازیاری سیسته‌می په‌روه‌رده و بێهداشت و ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر، دابینكردنی حه‌قده‌ستی ٢٣ ملیۆن به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، بیمه‌ی ته‌كمیلی، مافی خانه‌نشینی شایسته‌ی ژنان و پیاوانی ئێرانین. ئه‌مه بانگه‌وازی ئێمه‌یه بۆ هاوكاره‌كانمان له شیركه‌تی حه‌وت ته‌په و كرێكارانی دیكه له شاره‌كانی دزفوول، شووش، ئه‌ندیمشك و شاره‌كانی دیكه‌ی ئوستانی خووزستان و ئێران، ئێمه ئه‌بێ یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی كه‌وا ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن.