گیان بەختکردنی مندالیکی کەم تەمەن لە خۆپیشاندانەکانی کرمانشا
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022
لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان، ئێوارەی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە بە ناوی ئەمیر حوسێن بەساتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەمیر حوسێن بەساتی ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر دوای ٩ ڕۆژ لە کەشێکی ئەمنیەتیدا دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و لە هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی گوندی دارخوری حوسێناوا بە خاک سپێردراوە.
شایانی باسە کە بنەماڵەی بەساتی بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ هیچ زانیاری و هەواڵێکیان لەبارەی چارەنووسی کوڕەکەیانەوە نەبووە هەتا لەکۆتایدا لە ڕێگەی یەکێک لە ناسیاوەکانیانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە تەرمی کوڕەکەیان لە ساردخانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی ڕاگیراوە.