فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی خۆپێشانده‌ران بۆ سه‌ر ساختمانی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان لە تاران
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر ساختمانی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان و وێڕای شكاندنی دەر‌گا و په‌نجه‌ره‌كانی، به‌شێكیان سووتاند.
ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان كه‌ ده‌مڕاستی عه‌لی خامنه‌یی و سپای پاسدارانه‌ و له‌لایه‌ن عه‌لی شه‌ریعه‌تمه‌داریه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌رده‌وام هێرشی کردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و به‌ كه‌سانی سیخوڕ و تێكده‌ری ئاسایشی گشتی ناوی لی ئه‌بردون. له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ش داوای له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان كردبوو كه‌ خۆپێشانده‌ران به‌ سه‌ختترین شێوه‌ سزا بدرین. دەفته‌ری پڕۆپاگه‌ندا و گه‌نده‌ڵییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه‌ سووتێندرا.