مانگرتنی گشتی موعه‌لیمان و خوێندكارانی كوردستان و ئێران
سێشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۱   |  04-10-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، موعه‌لیمان و خوێندكارانی شاره‌كانی سنه، سه‌قز په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
به گوێرەی هەواڵەکان،موعه‌لیمان و خوێندكارانی شاره‌كانی سنه و سه‌قز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت ڕۆژی جیهانی موعه‌لیمیان له ته‌واوی هاوپیشه و خوێندكارانیان پیرۆزبایی كرد و له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز خوێندكارانی كچ به ڕێپێوان له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا دروشمی “مه‌ترسن، مه‌ترسن، هه‌موومان پێكه‌وه‌ین” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشاندا.