دەستبەسەر کرانی دووبارەی کچێکی تازە لاو لە پاوە
چوارشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۱   |  05-10-2022
ئایدا دەروێشی تەمەن١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتیی و خۆ پیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کرابوون، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕفێنراوە و چارەنووسی ناڕوونە. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئایدای ١٧ ساڵە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شیاوی ئاماژەیە کە ئایدا دەرویشی پێشتر و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی بە ناوی فەرەنگیس ڕۆستەم زادە دەستبەسەر کرابوون و دوای یەک ڕۆژ واژۆکردنی بەڵێننامەی نووسراوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون.