سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی سه‌قز، سنه و مه‌ریوان به‌مه‌بستی پشیتوانی له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و خوێندكارانی شاره جیاجیاكانی كوردستانیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی بانگهێشتنامه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی موعه‌لیمانی ئێران، فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی كوردستان مانیان گرت و به‌هۆی پچڕانی ئینترنێت و به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منییه‌تییان وێنه‌ی زۆرێك له‌شاره‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان فه‌رهه‌نگیان و خوێندكارانی كوردستان و چه‌ند شاری تر له‌وانه شیراز، په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و پشیتوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌ربڕی و خوازیاری كوتایی هێنان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. خوێندكارانی شاره‌كانی مه‌ریوان،سنه، سه‌قز و بۆكان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی” یان وته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ندین منداڵی خوێندكاری كچ و كوڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بنه‌ماڵه‌كانیان چاره‌نووسیان نازانن.