فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی کەسوکاری قوربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی لەبەردەم پەرلەمانی کەنەدا
چوارشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۱   |  05-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌شاری ئۆتاوا كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای شەرمەزار کردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران ده‌ربڕی.
سێشەممە ١٢ی ڕەزبەر (٤ی ئۆکتۆبر) هاوکات بوو لەگەڵ هەزارەمین ڕۆژی هێرشی مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی “پی.اس.| ئوکراینی. کە کەس و کاری ئەم قوربانیانە له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی كانادا له‌شاری ئۆتاوا كۆبوونه‌وه‌ و هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٨ ڕۆژی ڕابردووی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی جیهان له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانەی خه‌ڵكی ئێران بوون.