فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پشتیوانی سینەماکارانی فەرانسە لە ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران
چوارشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۱   |  05-10-2022

زیاتر لە هەزار سینەماکاری دیار و ناسراوی فەرانسه لە بەیاننامەیەکی کراوەدا پشتیوانی خۆیان لە خۆپێشاندانی سەرتاسەری خەڵکی ئیران ڕاگەیاند. ئەو سینەماکارانە ڕایانگەیاندووە هیوادارن ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە “دەستپێکی سەردەمێکی نوێ لە ئێران” بێت و دروشمی ئێمەش درووشمی ژن، ژیان، ئازادییه.
لێئا سیدۆ، ماریۆن کوتیارد، ئیزابێل هوپێر، ئالیس دیوپ، ژولیێت بینۆش، میشێل هازاناویسۆس، جولیا دوکونارۆ، ئادری دیوان و ژاک ئودیار، لە سینەماکارانی ناوداری فەرانسەن کە بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە.
ئەو هەڵوێستەی سینەماکارانی فەرانسە هاوکاتە لەگەڵ زیاتربوونی گوشاری ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
هەروەها کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرانسە، ڕایگەیاندووە یەکیەتیی ئورووپا سامان و مڵکی بەشیک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی سەرکوت کردنی خەڵکی ناڕازی بلۆکە دەکات.