درێژەی دەستبەسەرکردنی هەڵسووراوێکی سیاسی چەپ و خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022
پێدرام موعینی هەلسووراوی سیاسی كە رۆژی شەممە ٢ی رەزبەر لەلایەن هێزەکانی لیباس شەخسیەوە دەستگیركرا و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە، هیچ زانیارییەكی ورد لەسەر بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پالی، لەبەر دەستدا نییە. هەروەها بە بێ مافی هەبوونی پارێزەر لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە. پێدرام موعینی یه‌كێك بوو له لایه‌نگرانی شۆڕشی ژنان و ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای كوژرانی مه‌هسا ئه‌مینی ڕژانە سەر شه‌قامەکان و ناڕه‌زایه‌تیان دەربری.