فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی ڕێکخراوی سێنفی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بەمەحکووم کردنی سەرکوتی خوێندکاران و قوتابییان
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر، ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان لە شارەکانی؛ مەریوان، سەوڵاوا، دیواندەرە، سنە، کەڵاتەرزان، سەقز، زیویە و بیجاڕ، بۆ پشتیوانی‌کردن لە خوێندکاران و قوتابییانی کوردستان و ئێران، کە لەلایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراون و سەرکوت دەکرێن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاندووە کە: “ژینا ئەمینی قوتابیی دوێنێ و هێمای شۆڕشی ئەمڕۆی خۆپیشاندەرانی سەرتاسەریی ئێرانە و هەروەها ڕەمزی ئازیخوازیی تەواوی ئێران و کوردستانە کە بە ناحەق لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی گەشتی ئێرشادی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕنەندانە پەلامار درا و دواتر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا و بوو بەهۆی شۆڕشی سەرتاسەری لە ئێران و کوردستان.هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، ئەوەی بەسەر “ژینا ئەمینی “دا هات، جینایەتێکی گەورە بوو کە کۆماری ئیسلامی هیچکات ڕاستیی ئەو ڕووداوەی ئاشکرا نەکرد و لە کۆمەڵگەی گشتیی ئێران بوو بەهۆی شۆڕشی سەرتاسەریی و خوێنداران و قوتابییانی ئێران و کوردستان و دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرد و داوای مافی ڕەوای خۆیان کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەجێی ئەوەیکە بە دەم داواکارییەکانییانەوە بچن بە خراپترین شێوە دەسبەسەر و سەرکوتیان دەکەن و بەهەمان شێوە هاووڵاتییانیش لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە سەرکوت دەکرێن. بەڵام شۆڕشی خوێندکاران و هاووڵاتییان بووەتە شۆڕشێکی سەرتاسەریلە ئێراندا.