فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زه‌ره‌ر و زیان گەیاندنی هێزه‌ سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە كه‌سب و كاری هاووڵاتیەکی شاری سنه‌
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دووكانێكی یارییه‌ كامپیۆترییه‌كان و ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ خاوه‌ن دووكانه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووخان و تێكدانی كه‌لووپه‌لی نێو دووكانه‌كه‌، به‌ ماتۆڕه‌كانیانه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگا كشێكیان داوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نی ئه‌و دوکانە لاوێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ما‌سته‌ری عومرانه و پاش چه‌ند ساڵ بێكاری به‌ قه‌رز و قۆڵه‌ ئه‌و دووكانه‌ی بۆ گوزه‌رانی ژیان دامه‌زراندبوو به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم وێڕای شکاندنی كلووپه‌له‌كه‌ی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان خاوه‌ن دووكانه‌كه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.