یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆی کوردستان و چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سەقز بە ناوی ماردین مودەیەن کە برینداریش بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ماردین مودەیەن ، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر، لەلایەن ناوەندی پاراستنی زانکۆ ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مودەیەن لەمبارەوە ڕاگەیاند، ماردین چەند ڕۆژ پێش لە دەستبەسەرکرانی لە کاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم بریندار بووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نگەرانی بنەماڵەکەی.
جێگای ئاماژەیە کە ماردین خوێندکاری بەشی “دامپزشکی” زانکۆی کوردستان و چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی هیوای زانست لە شاری سەقزە.