ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، سه‌قز، سنه، جوانڕۆ و دێولان، كرماشان، پیرانشار، كاشان، ئیلام، دروود، ئیسفه‌هان،ئه‌راك، بۆجنۆرد، كرمان، یه‌زد، ڕه‌شت، كه‌ره‌ج، كامیاران، شیراز و تاران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
دووكان و بازاڕه‌كانی شاری سنه به ته‌واوی له مانگرتندا بوون و له كاتی نیوه‌ڕۆدا خه‌ڵكی ناڕازی له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه جیاجیاكانی ئه‌و شاره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له زۆربه شه‌قامه‌كان شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه و خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و علووم پزیشكیش له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه گه‌ماڕۆ دران و ده‌رگایان به‌سه‌ریاندا داخست، به‌پێی زانیارییه‌كان سێ لاوی شۆڕشگێڕ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان بەخت کرد و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌شاری جوانڕۆش خه‌ڵكی ناڕازی زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی شاریان كونتڕۆڵ كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
له شاری مهاباد خه‌ڵكی ناڕازی به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوانیش خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن.
خوێندكارانی زانكۆی شه‌ریف و زانكۆی ئازادی تاران خۆپێشاندانیان كرد و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا كرد، له زانكۆی ئه‌لزه‌هرا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به دروشم پێشوازی لێكرا.
بازاڕی تاران و لاله‌زار مانیان گرت و خه‌ڵكی ناڕازی له نێو بازاڕ خۆپێشاندانیان كرد، له شه‌قامه‌كانی پوونه‌ك، نارمه‌ك، نازی ئاباد، تاران پارس، وه‌لیعه‌سر و شه‌ریعه‌تی خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
له گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و شاری بابۆل خه‌ڵكی ناڕازی به ڕێپێوان و داخستنی شه‌قامه‌كان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خۆپێشانده‌ران له شاره‌كانی ئه‌راك و كرمان و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، شاره‌كانی شیراز، كرماشان و ڕه‌شت خوێندكاران به دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانیان كرد. خوێندكارانی ئه‌میركه‌بیر كوشتنی “نیكا شاكه‌ره‌می”یان به توندی مه‌حكووم كرد و زۆربه‌ی زانكۆكانی مه‌شهه‌د دروشمی “ئەمساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان وته‌وه. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌نته‌رنێتی ئوستانی كوردستان و سیستان و به‌لووچستان پچڕاوه و له شاره‌كانی دیكه‌ش به‌رته‌سك كراوه. به‌پێی دوایین زانیاری تا كۆتاییه‌كانی شه‌و چه‌ندین بنكه‌ی به‌سیج و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیكلتی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ئاگری نه‌فره‌تی خه‌ڵكدا سووتێندراون، له شاره‌كانی جوانڕۆ،سنه، تاران، بۆكان و مهاباد شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی سه‌خت له نێوان خه‌ڵك و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.