كۆبوونهوهیەکی نارەزایەتی بۆ پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران له هوله‌ند
یەکشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۱   |  09-10-2022
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان و خەلکی هولەند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران له شاری لاهه‌ی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پاڕله‌مانتاران و سناتۆره‌كانی هوله‌ند به‌شدارییان كرد و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئەم دواییانە لە ئێران و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم قسەیان كرد. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا ئەمینی و قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی رژیمی كۆماری ئیسلامی، دژبه ڕژیم و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.