دەستبەسەرکرانی کچێکی لاو لە سایین قەڵا
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022
ڕۆژی شەممە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سایین قەڵا کچێکی لاوییان بەناوی لەیلا مەحموودی ٢٠ ساڵە دەستبەسەرکردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ یان گواستووەتەوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیم، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم کچە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتە سەپێنراوەکان بەسەر لەیلا مەحموودیدا گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.