فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢مامۆستای قوتابخانە لە سونقور
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی دوو مامۆستای کوردی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سونقوڕ بە ناوەکانی عەلی حوسێن شەمایلی و کیومەرس واعزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

کیومەرس واعزی مامۆستا، چالاکوانی بواری میدیا و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی “ئەمڕۆی ڕۆژئاوا” پێشتر چەند جارێک بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سونقوڕ کرابوو و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی لێ کرابوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ١٠ مامۆستای قوتابخانە لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.