فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گواستنه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی و مه‌سعوود نیكخا بۆ زیندانی ئێڤین
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی و مه‌سعوود نیكخا دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران و كوردستان بۆ زیندانی ئێڤین گوازراونەتەوە.
‌ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سێنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران و ئه‌ندانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان – مه‌ریوان، ڕۆژی شەممە ١٦ی ئه‌م مانگه‌ كاتژمێر ٧ی سەرلەبه‌یانی له‌گه‌ڵ شكاندنی شیشه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها مه‌سعوود نیكخا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركرا. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیم به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی شه‌عبان محه‌ممه‌دی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه‌.