فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیوەست بوونی کرێکارانی پرۆژەیی شاغل لە پێترۆشیمی عەسەلوویە بە مانگرتن
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌یی سایتی ١ی بووشێهر له‌ عه‌سه‌لوویه‌، به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران مانگرتنی خۆیان ده‌ستپێكرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ ٢٥مین ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری و دنیایەکی ئینسانی، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ستیان له ‌كار كێشایه‌وه‌ و په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون، كرێكارانی ناڕازی له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانی وەک: “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، بەمە نه‌ڵێن ناڕه‌زایه‌تی، ئیتر ئەمە شۆڕشە”یان به‌رزكرده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتر كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت هۆشداریان دابووه‌ ڕژیم كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی هه‌ڵنه‌گرێت مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌كه‌ن.